Muhammed Ali Kamal
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
سلێمانی - AA
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، ئاشكرایكرد داواكاری بۆ زه‌ماله‌ی خوێندنی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
باڵیۆزخانه‌كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌مڕۆوه پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی زه‌ماله‌ی خوێندنی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا لینكی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بریتییه له
https://turkiyeburslari.gov.tr
ئاماژه به‌وه‌شكراوه دوایین واده بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ده‌بێت.