عێراق

بەیاننامەیەك لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان

- سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان: "ئەوەی روودەدات لە هەندێك شار و شارۆچكەی كوردستان كە چەند كەس و لایەنێك خەڵك هان دەدەن بۆ رژانە سەر شەقام و هەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و كەرەنتینە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستاندا، نییە".

Zana Natık Kerem  | 03.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
بەیاننامەیەك لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی روودەدات لە هەندێك شار و شارۆچكەی كوردستان كە چەند كەس و لایەنێك خەڵك هان دەدەن بۆ رژانە سەر شەقام و هەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و كەرەنتینە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستاندا، نییە.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە "ئەوەی روودەدات لە هەندێك شار و شارۆچكەی كوردستان كە چەند كەس و لایەنێك خەڵك هان دەدەن بۆ رژانە سەر شەقام و هەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و كەرەنتینە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستاندا، نییە لە كاتێكدا كە ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە بەرۆكی هەموو دونیای گرتۆتەوە و لە كوردستانیش لە هەڵكشان دایە".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە "ئەوەی بەرژەوەندی كوردستانی بوێت، نابێت ئەم ڤایرۆسە بە سیاسەت بكات و بۆ هەندێك بەرژەوەندی تایبەتی بەكاری بهێنێت لە كاتێكدا هەموو دونیا و دەوڵەتە زلهێزەكان بە دەستێیەوە دەناڵێنن و ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە و لە هەمان كاتدا قەدەغەکردنی هاتوچۆ و كەرەنتینە لە شارەكانی دیكەی عێراق بەردەوامە".

لە راگەیەندراوەكە ئەوەیش خراوەتەڕوو كە پێویستە هەمووان هەوڵەكانیان یەك بخەن و سیاسەتی بەرژەوەندی تایبەتی بە لاوە بنێنن لە پێناو بەرژەوەندی گەلی كوردستان و لە هەمان كاتدا ئەوەی هانی خەڵك دەدات كە قەدەغەکردنی هاتوچۆ و كەرەنتینە بشكێنن، دەبێت بەرپرسیاریەتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە هەڵبگرێت و قەرەبووی تووشبووەكانیش بكاتەوە و ئەنجامەكانی كەسوكاری مردووەكانیش بداتەوە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكە هاتووە "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین كە بە شێوەیەكی بەرپرسانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم واقیعەدا بكەن كە تووشی هەموو دونیا بووە، چونكە دواجار مێژوو بەزەیی بە كەس ناكات و ئیمەش وەك داواكاری گشتیی بەرپرسین لە پاراستنی ماف و سەلامەتی گشتیی هاووڵاتییانمان و هەر لایەنێك یاخود كەسێك سەرپێچی بكات و ژیانی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرینەبەر".

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە، 851 کەس، لەو ژمارەیەیش 434یان چاكبوونەتەوە و 14یان گیانیان لەدەستداوە و 401 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن و لەژێر چاودێریی پزیشكدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın