Zana Natık Kerem
03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
دەستەی گشتیی كەشناسی و چاودێری بوومەلەرزانیی عێراق رایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥ پلە بەپێوەری رێختەر پارێزگاكانی بەغدا و دیالەی هەژاندووە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی كەشناسی و چاودێری بوومەلەرزانیی عێراق، عامر جابری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە ناوەندی بوومەلەرزەكە شاری ئیلام باكووری پارێزگای میهران باشووری ئێران بووە كە 47 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی ناحیەی مەندەلی باشووری رۆژهەڵاتی پاڕیزگای دیالە دوورە.
عامر جابری باسی لەوەشكردووە كە گوڕی بوولەرزەكە، ٥ پلە بووە لەسەر پێوەری رێختەر و هاووڵاتییانی نیشتەجێی پارێزگاکانی دیالە و بەغدا هەستیان پێكردووە.