Zana Natık Kerem
04 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کوژرانی بەڕێوەبەری ھەواڵگریی دژەتیرۆری پارێزگای زیقار، عەمید شەلال جەھل-ی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەمید شەلال جەھل لەو کاتەی ھەوڵی داوە کۆتایی بە شەڕێکی نێوان دوو ھۆزدا لە قەزای ئیسڵاح ڕۆژھەڵاتی پارێزگای زیقار بھێنێت، کوژراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ھەر کەسێک ئەو کردە تیرۆیستی و تاوانکارییەی ئەنجام دابێت، دەستگیر دەکرێت و سزای توند دەدرێت.