بەهۆکارى راوکردنى باڵندە چوار راوچى لە پێنجوێن دەستگیرکران
As Sulaymaniyah
پێنجوێن - AA
لە سنوورى قەزای پێنجوێن سەربە پارێزگای سلێمانی، چوار راوچى دەستگیرکران و رووبەڕوى یاسا کرانەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى-دا ئاماژە بەوە کراوە کە مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ناحیەی گەرمک بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگاى بەش لە دەرچوونێکى مەیدانیاندا توانیویانە چوار هاووڵاتى لەسەر راوکردنى باڵندەى کێوى دەستگیربکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکراوە لەو دەرچوونە مەیدانیەدا هاوکات توانراوە دەست بەسەر دوو کەروێشک، ١٣ باڵندەى کێوی لە جۆری کەو، چوار چەکى جۆرى تاپڕ، ٢٢ فیشەکى تاپڕ، دوو چەقۆ، یەک ئۆتۆمبێل و دوو لایتى دەستیدا بگیرێت.
پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و رووبەڕى یاسا کراونەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن