عێراق

دەزگای دژە تیرۆری عێراق: "داتا و زانیارییمان لایە سەبارەت بە پاشماوەکانی داعش"

- دەزگای دژە تیرۆری عێراق: "داتا و زانیارییمان سەبارەت بە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لایە کە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی سوودی لێ دەبینن".

17.02.2020 - نوێکردنەوە : 19.02.2020
دەزگای دژە تیرۆری عێراق: "داتا و زانیارییمان لایە سەبارەت بە پاشماوەکانی داعش"

Iraq

بەغدا - AA

دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە کە داتا و زانیاری سەبارەت بە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لایە کە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی سوودی لێ دەبینن.

لەوبارەوە گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق (هێزەکانی بژاردە لە سوپا)، سەباح نوعمان لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو لێی ئاگادارە رایگەیاندووە "ستراتیجییەت و دیدی دەزگای دژە تیرۆر بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، خۆی لە چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە هەوڵی وەزارەتەکان و دەزگاکانی دیکەدا دەبینێتەوە لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاری بۆ خۆپاراستن لە تاوانی تیرۆر".

سەباح نوعمان ئەوەشی گوتووە "دەزگای دژە تیرۆر داتا و زانیاری سەبارەت بەو تیرۆریستانەی لایە کە لە عێراق بوونیان هەیە".

گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، سەباح نوعمان باسی لەوەشکردووە، ئەو داتا و زانیارییانە بوونەتە سەرچاوەیەک کە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی سوودی لێ دەبینن.

سەباح نوعمان جەختی لەوەشکردەوە کە لەمیانی رۆژانی داهاتوودا، ئۆپەراسیۆن بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆریستان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو، دەزگای دژە تیرۆر عێراق کوژرانی ١٠ چەکداری داعشی لە ناوچەی حەمرین باکووری پارێزگای دیالە راگەیاندبوو.







بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın