Haydar Karaalp
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
بەغدا - AA
حکوومەتی ناوەندی عێراق، پێشنیاز دەخاتە بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنوورییەکان.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، پێشنیازێک دەخاتە بەردەم لایەنی بەرامبەر بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەغدا.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە پێشنیازەکە بۆ مەرجی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت.
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی دوێنێ سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا کۆبووەوە.