Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق، كردنەوەی رێگە و شەقامەكانی دەورووبەری گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدای راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاویكردەوە كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دووبارە رێگەكانی گۆڕەپانی تەحریر لەگەڵ شەقامەكانی رەشید، سەعدون، گۆڕەپانی تەحریر و پردی كۆماری بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل كردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ئێستا رێگە و شەقامەكانی گۆڕەپانی تەحریر لە كەرخ بۆ رەسافە و بە پێچەوانەوە بە رووی هاتوچۆی ئۆمبێلدا ئاسایی بووەتەوە.
گۆڕەپانی تەحریر ناوەندی گردبوونەوە و خۆپێشاندانەكانی بەغدا بوو كە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2019دا دەستیان پێكرد، ئەمساڵیش لە 25ـی تشرینی یەكەمدا، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران دەستیان بە خۆپێشاندان كردەوە.