Zana Natık Kerem
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە ھەڵبژاردنەکانی گشتیی لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری بەغدا دەنگی دا.
بەرھەم ساڵح دوای دەنگدانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ھەڵبژاردنەکانی تشرین، دەستکەوتێکی نیشتمانییە و گوتی: "ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، داواکارییەکی گەلە و ئەمڕۆ رۆژی گەلە".
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا، کرانەوە و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراقدا، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و ٢٤٠ بەربژێر بەشدارن کە ٩٥٠ ئافرەت و ٧٨٩ پیاون و ژمارەکەی دیکەیش بەسەر ٢١ ھاوپەیمانی و ١٠٩ پارت و قەوارەی سیاسیی دابەشبوون، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق.
٧٥ ھەزار چاودێری ناوخۆیی و ھەزار و ٧٠٠ چاودێری نێودەوڵەتیی، چاودێریی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.