Zana Natık Kerem
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی رەوتی حکیمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراقدا، دەنگی دا.
عەممار حەکیم دوای دەنگدانی بۆ رۆژنامەوانان دوا و رایگەیاند کە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق، رۆژێکی یەکلاییکەرەوەیە لە مێژووی نوێی عێراقدا و گوتی: "بەشداریکردنی فراوان لە ھەڵبژاردنەکاندا، سەرکەوتنە بۆ مافی گەل".
ھەروەھا سەرۆکی رەوتی حکیمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم لەبەرامبەر گرتنەبەری رێوشوینەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان، سوپاسی حکوومەتی عێراقی کرد و گوتی: "ئامادەبوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە ھەڵبژاردنەکاندا، پەیامی پاڵپشتیکردنە لە پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق".
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا، کرانەوە و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراقدا، ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و ٢٤٠ بەربژێر بەشدارن کە ٩٥٠ ئافرەت و ٧٨٩ پیاون و ژمارەکەی دیکەیش بەسەر ٢١ ھاوپەیمانی و ١٠٩ پارت و قەوارەی سیاسیی دابەشبوون، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق.
٧٥ ھەزار چاودێری ناوخۆیی و ھەزار و ٧٠٠ چاودێری نێودەوڵەتیی، چاودێریی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.