Abdulhameed Husseın Karam
07 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2024
ھەولێر -AA
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە کە شایەتحاڵەکان دەڵێن لە ئاسمانەوە درۆن لێی دراوە.
وەک لە ڤیدیۆەکەدا دیارە بۆردومانەکەی بەغدا ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج و گومان دەکرێت سەرکردەیەکی گرووپە چەکدارەکانی تێدا بوو بێت.
بە پێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری "جێب"ـە و لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژھەڵاتی بەغدا بەئامانجکراوە.