"بۆ جموجۆڵی پێشمه‌رگه پێویست ناكات مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌ك وه‌ربگرین"
Arbil
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رێباز بێركۆتی رایگەیاند كه ئه‌و كردارانه‌ی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و شكاندنی شكۆی سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه بۆیه وه‌زیفه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حكوومه‌تی عێراقی كه ئه‌ویش پارێزگارییكردنه له سه‌روه‌رییه‌كانی سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌م پارێزگارییكردنه‌یش به به‌یاننامه‌یه‌ك نابێت، به‌ڵكو پێویسته حكوومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی جددییانه‌ی هه‌بێت.
رێباز بێركۆتی له دیمانەیەكی ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داواكاری خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزانه ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن و نه‌یكه‌نه شه‌ڕ و ئاشووب و ده‌بێت رای گشتیی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت و هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌رگریی بكه‌ن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئه‌ندازه‌ی به‌شداریكردن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر شانه و ئه‌مه ته‌نها كێشه‌ی لایه‌نێكی سیاسیی نییه و كێشه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی لێی ئاگادار بكرێته‌وه و داوا له‌وانه بكرێت كه چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته قوربانی شه‌ڕ و ململانێكانی هێزه سیاسییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه كه هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ و زیانێكی زۆریان به ئێمه گه‌یاندووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه مافی شه‌رعیی خۆیانه له ناوچه‌کانی خۆیان جموجۆڵ بكه‌ن و پێویست ناكات بۆ جموجۆڵکردن مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌ك وه‌ربگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هێزێكی شه‌رعییه و سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ده‌توانێت له‌و شوێنه جوگرافیانه‌ی سنووری خۆی جموجۆڵ بكات و ئاڵوگۆڕی هێز بكات.
رێباز بێركۆتی له‌باره‌ی په‌لامار و كرده‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان گوتی: ''هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه و به‌شێكه له دەوڵەتێکی فیدراڵیی، ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ركردایه‌تی سیاسیی، باوه‌ڕمان به چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه به‌ڕێگای ئاشتییانه، هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی له‌و هێزه سیاسییانه ده‌كات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌شێوازێكی ئاشتییانه نه‌وەك به شه‌ڕ، ئه‌زموونمان زۆره كه به شه‌ڕ زیانمان كردووه نه‌وەك قازانج''.
گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ستوور بكه‌ین، ئه‌م كردارانه(ی پەکەکە) پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و شكاندنی شكۆی سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، بۆیه وه‌زیفه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حكوومه‌تی عێراقی كه ئه‌ویش پارێزگارییكردنه له سه‌روه‌رییه‌كانی سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م پارێزگارییكردنه‌ش به به‌یاننامه‌یه‌ك نابێت، به‌ڵكو پێویسته حكوومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی جددییانه‌ی هه‌بێت كه به‌داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئێمه پێنج پێشمه‌رگه‌مان له چیای مه‌تین شه‌هید بوون، ئێمه مافی شه‌رعی خۆمانه كه له ناوچه‌کانی خۆمان جموجۆڵ بكه‌ین و پێویست ناكات بۆ جموجۆڵکردن مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌ك وه‌ربگرین، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هێزێكی شه‌رعییه و سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌توانێت له‌و شوێنه جوگرافیانه‌ی سنووری خۆی جموجۆڵ بكات و ئاڵوگۆڕی هێز بكات''.
رێباز بێركۆتی له‌باره‌ی جموجۆڵی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان گوتی: ''ئه‌و هێزه سیاسییانه كه له سنووره‌كانن، بۆ ئێمه له سنووره‌كان نین، ئه‌گه‌ر بۆخۆشی ئێمه له‌وێن، ئه‌وا ئێمه پێمان خۆشه بچنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌وه‌ی عێراقیش كارێكی سیاسیی مه‌ده‌نییانه بكه‌ن ره‌نگه مه‌قبول بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر هێزێك په‌لاماری وڵاتانی دیكه بدات، ئه‌مه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت و ئێمه به‌رپرسیاریه‌تیمان له‌سه‌ر شانه و په‌یوه‌ندی سیاسیی و ئابووریی و دیپلۆماسییمان هه‌یه و ئه‌مه‌ش زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت''.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رێباز بێركۆتی له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانەکەدا داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ده‌ڵێت ''هه‌ربۆیه داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزانه ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن و نه‌یكه‌نه شه‌ڕ و ئاشووب، ئێمه له چه‌ند ساڵی رابردوو زیانی ئابووریی و گیانیمان پێكه‌وتووه، ئه‌وه‌تا له شاره‌زوور، كونه ماسی، ماوه‌ت، دۆڵی باڵه‌ییان و كورته‌ك و ده‌یان نموونه‌ی زیندوومان هه‌یه به بادینانیشه‌وه كه زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی سڤیل كه‌وتووه. بۆیه ده‌بێت رای گشتیی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت و هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌رگریی بكه‌ن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی به‌شداریكردن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر شانه، ئه‌مه ته‌نها كێشه‌ی لایه‌نێكی سیاسیی نییه و كێشه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی لێ ئاگادار بكرێته‌وه و داوا له‌وانه بكرێت كه چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته قوربانی شه‌ڕ و ململانێكانی هێزه سیاسییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه كه هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ و زیانێكی زۆریان به ئێمه گه‌یاندووه''.
رێباز بێركۆتی له‌باره‌ی یه‌كگوتاری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، متمانه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌م بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت یه‌كگوتاربن و گوتی: ''له چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌ندێك متمانه كه‌م بووه و ده‌بێت به موته‌فائیلییه‌وه سه‌یری یه‌كتر بكه‌ین و گوتاری خۆمان یه‌ك بخه‌ین و نه‌هێڵین زیان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن، بۆیه به هه‌موولایه‌ك داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه سیاسییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتاری خۆیان یه‌ك بخه‌ن كه چیتر هه‌رێمی كوردستان زوڵمی لێ نه‌كرێت و به هه‌موو لایه‌ك به‌رگرییه‌كی هاوبه‌ش هه‌ڵگرن، چونكه ئه‌مه كێشه‌ی ته‌نها یه‌ك حزب نییه، به‌ڵكو هه‌موومان به‌رپرسین له پاراستنی شكۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن