Rewa Mahmood Hasan
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
لەپای ئەو ئەرک و ماندووبوونانەی کە کارمەندانی بوارە جیاجیاکان لەسەردەمی کۆرۆنادا نواندوویانە، رێکخراوی رۆشنبیری کورد لە بەریتانیا بڕوانامەی رێزلێنان دەداتە چەند کۆمەڵە کارمەندێکی تەندروستی، رۆژنامەنووس، پزیشک و کارمەندی ئاسایش و پۆلیس و یەکە تایبەتەکان.
ئێوارەی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لە باخچەی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە شاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان درایە چەند رۆژنامەنووس، پزیشک و کارمەندی تەندروستی و یەکەکانی ناوخۆ لەپای ئەو هەوڵ و ماندووبوونانەی کە نواندوویانە لەسەردەمی کۆرۆنادا.
فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو فەریق فەرەج کە بەردەوام لە سەردەمی کۆرۆنا و لە کاتی کەرەنتین لەگەڵ هاوەڵەکانیدا وەک سەربازێکی ون کاریان کردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، یەکێک بوو لەو رۆژنامەنووسانەی کە بە شایستە زانرا بۆ وەرگرتنی ئەو بڕوانامەی رێزلێنانە.