Zana Natık Kerem
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3،5 پلە بەپێوەری رێختەر، باكووری رۆژهەڵاتی شاری عەمارە سەنتەری پارێزگای میسان رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە داوە كە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی كەشناسی رایگەیاندووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3،5 پلە بەپێوەری رێختەر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری عەمارە روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە شاری عەمارە و دەورووبەری هەست بە بوومەلەرزەكە نەكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هیچ ئاماژەیەک بە زیانی گیانی و ماددی بوومەلەرزەكە نەدراوە.