Zana Natık Kerem
25 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
لیوا یەحیا رەسوڵ لە ھەژمارەکانی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە قەزاکانی کەحلا و قەلعەت ساڵح سەربە پارێزگای میسان، دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.