İsmail Şen,İsa Toprak
15 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە/ئەلعەزیز - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پله، پارێزگای ئەلعەزیز رۆژههڵاتی توركیای هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٦:٣٦ی ئەمڕۆ، بەگوڕی ٤،٩ پله روویداوە کە چەقەکەی قەزای سیڤریجە بووە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٧،٩ کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای ئەلعەزیزەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە دوا بە دوای روودانی بوومەلەرزەکە، تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە ''لەئێستادا تیمەکانمان لە ناوچەکەن و هیچ دۆخێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە. پرۆسەی بەدواداچوون بەردەوامە''.