Cüneyt Çelik
14 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2023
قه‌رس-AA
به‌شێكی زۆری تاڤگه‌ی سوسوز کە ئاوه‌كه‌ی لە بەرزی ٧٥ مەترەوە دێته خواره‌وه ده‌كه‌وێته پارێزگای قه‌رس باكووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، کە یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە زستانانی سەختە، بە سەهۆڵ داپۆشراوه.
تاڤگه‌ی سوسوز دەکەوێتە سەر ڕێگای قەرس-ئه‌رده‌خان، بە جوانییە سرووشتییەكهی له هەموو وه‌رزه‌كاندا، پێشوازی لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دەکات.

تاڤگه‌كه كه به‌مدواییانه به‌هۆی رێكاره‌كانی قایمقامیه‌تی سوسوز و پارێزگا گیراونه‌ته‌به‌ر، سەردانیکەرانی زیادیکردووە، بەهۆی ئەو کەشوهەوای ساردەی لە ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه، بەستوویهتی.
تاڤگه‌كه کە لە بەرزی نزیکەی ٧٥ مەترەوە لە نێوان تاشهبەردەکانهوه ده‌ڕژێت، به به‌رزایی چه‌ندین مه‌تر چلوره‌ی درووستكردووه.
ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ناوچەکە له‌رێگه‌ی چركاندنی فۆتۆ له‌به‌رده‌م تاڤگه به‌ستووه‌كه و چلورهكان، ئەو ساتانه به نەمری ده‌هێڵنه‌وه.
تاڤگه‌كه کە به درۆن وێنه‌كانی تۆماركراوه، دیمەنی جۆراوجۆر پێشکەشی سەردانیکەرانی دەکات.
هاووڵاتی ئیسماعیل ئەیاز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بەفرناوچهكهی نه‌گرتووه‌ته‌وه بەڵام تاڤگه‌كان بەهۆی ساردی کەشوهەواوه بەستوویانه.