Ali Kemal Akan,Ferdi Türkten
14 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2023
موغڵا-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه خۆماڵییه‌كان یۆنانی تۆقاندووه و رایگه‌یاند: "منیش ده‌ڵێم: 'ئه‌ی یۆنان تا ئه‌و كاته‌ی به ئاقڵی دابنیشیت ئیشمان پێت نابێت، ته‌نها ئاقڵ به' ".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای به‌شداریی له "كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و موختاره‌كان" و كردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك پرۆژه، گه‌یشته شارۆچكه‌ی فه‌تحییه.
ئه‌ردۆغان له فه‌تحییه له‌سه‌ر پاسه‌وه گوتارێكی پێشكه‌شی هاووڵاتییان كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌وره‌ترین هێزی وڵاته‌كه‌ی بریتییه له هه‌ڵوێستی دانایانه‌ی گه‌ل له‌به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه‌كان و ئیراده‌ی خه‌بات و رایگه‌یاند:
"گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی دیموكراسی و گه‌شه‌پێدانی ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوومان هه‌ر به‌وشێوه‌یه ئه‌نجامدا. هه‌ر له تیرۆریستانه‌وه تا كوده‌تاچییه‌كان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌مان هه‌ر به‌وشێوه‌یه تووشی شكست كرد كه چاویان بڕیبوویه سه‌ربه‌خۆییمان. له هه‌ریه‌ك له گابار، جودی، ته‌ندوره‌ك و به‌ستله‌ر ده‌ره‌له‌ر، تیرۆریستانمان له حهشاگهكانیاندا له‌ناوبرد".
- "فڕۆكه‌ی كزڵئهلما ئه‌و بۆمبه هه‌ڵده‌گرێت كه F-16 هه‌ڵیده‌گرێت"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان ئەو کاتەی ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست رێژه‌ی خۆماڵیبوون له پیشه‌سازیی به‌رگرییدا له‌سه‌دا ٢٠ بووه به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه له‌سه‌دا ٨٠یه و راگه‌یاند:
"ئیتر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و ئاكنجی خۆمان درووست ده‌كه‌ین؟ به‌ڵام له هه‌مووی ئه‌ولاتر، ئێستا شتێكی دیكه‌مان كردووه. ئه‌وه چییه؟ ئایا ئێستا كزڵئهلمامان هه‌یه؟ دوای ده‌ستكردن به به‌رهه‌مهێنانی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌و بۆمبه هه‌ڵده‌گرێت كه F-16 هه‌ڵیده‌گرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئێستا یۆنان چی ده‌ڵێ ئێستا: ئه‌و توركه سەرکێشانە چی ده‌كه‌ن. له ئێستادا له ئیزمیر تاقیكردنه‌وه‌كان كراون و مووشه‌كێك كه له‌وێوه هه‌ڵده‌درێت، ئه‌مانه‌ی تۆقاندووه. منیش ده‌ڵێم: 'ئه‌ی یۆنان تا ئه‌و كاته‌ی به ئاقڵی دابنیشیت ئیشمان پێت نابێت، ته‌نها ئاقڵ به'. ئێستا مه‌ودای مووشه‌كه‌كانمان ٥٦٥ كیلۆمه‌تره. ئه‌مه به‌س نییه، ده‌یكه‌ینه هه‌زار كیلۆمه‌تر".