Seracettin Seçkin,Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
وان - AA
به‌شێك له تاڤگه‌ی مورادییه له سنووری شارۆچكه‌ی مورادییه سەربە پارێزگای وان، به هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه به‌ستوویه‌تی.
پله‌کانی گه‌رما لە شارۆچكه‌كه له رۆژدا بۆ 10 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زێت و به‌شێك له تاڤگه‌كه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زێی به‌ندیماهی به‌ستوویه‌تی.
تاڤگه‌كه كه هاوینان خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كات له زستانیشدا جوانییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
خه‌ڵكی سه‌ردانی تاڤگه‌كه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌یدا وێنه ده‌گرن كه له‌ئێستادا به‌شێكی به‌ستوویه‌تی.