Ali Eyvaz
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند "ئەمریکا چی دەکات با بیکات، کێ چی دەڵێت با بیڵێت؛ دەبێت تورکیا لە پێناو ماف، دادپەروەری، یاسا، مانەوە و ئاسایشی ستەمدیدەکاندا بچێتە خۆرھەڵاتی فوراتەوە و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات".
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، گوتی: "(لێدوانەکانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی، جۆن بۆڵتن لەبارەی سووریاوە) تورکیا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری لە تۆ و گەورەکەت دەپرسێت چی چۆن ئەنجامدەدات؟ ئەمە چ بێ ئەدەبییەکە؟ بەھیچ شێوەیەک قەسابی مرۆڤ و رێکخراوە ناپاکەکان کە ھاوپەیمانی ئێوەن، پەیوەندییان بە برا بەڕەچەڵەک کوردەکانمانەوە نییە. ئەوان تیرۆریست و خوێنڕێژ و دڕندەن، لەھەر شوێنێک ببینرێن، لەناوبردنیان ئەرکە".