Bestami Bodruk
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
ئه‌لعەزیز - AA
له شاری ئه‌لعەزیز دوو ژنه گوندپارێز كه پیشه‌كه‌یان له باوكیانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، به پاراستنی ئاسایش، خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
هیلال بیچه‌ر و سومه‌یرا كارابوڵوت كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 20 ساڵه، له‌گه‌ڵ گوندپارێزهكانی دیكه‌دا له ده‌ورووبه‌ری ئه‌لعەزیز ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دوای وه‌رگرتنی مه‌شق و راهێنانێكی سه‌خت، بیچه‌ر و كارابوڵوت ئه‌ركی چه‌ند ساڵه‌ی باوكیان له ئه‌ستۆگرتووه و له لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه ده‌ستخۆشییان لێده‌كرێت.
دوو ژنه گوندپارێزهكه شان به شانی پۆلیس و سه‌رباز له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبه تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
هیلال بیچه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، وه‌ك منداڵه گه‌وره‌ی باوكی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆگرتووه و گوتی: "له سه‌ره‌تادا له چه‌ك ده‌ترسام، به‌ڵام دواتر بینیم شته‌كه جیاوازه. له‌ناو ئه‌م جلوبه‌رگه‌دا، هه‌ستێكی جیاوازم هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌م و سه‌ربازانم خۆشده‌وێت ئه‌م كاره‌م هه‌ڵبژارد".
سومه‌یرا كارابوڵوت ده‌ڵێت، خواستی باوكی به جێهێناوه ده‌یویست لانیكه‌م یه‌كێك له منداڵه‌كانی ببنه گوندپارێز.
كارابوڵوت گوتی: "خوشك و براكانی دیكه‌م هه‌ریه‌كه‌یان كاری خۆیان هه‌یه. منیش ئه‌م پیشه‌یه‌م هه‌ڵبژارد. ده‌مویست ببمه گوندپارێز. كاتێك بیستم دامه‌زراندن هه‌یه، ناوم تۆمار كرد. كاتێك وه‌رگیرام، خێرا مژده‌م به باوكم دا".