Duygu Yener
15 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2016
ئه‌نقه‌ره
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شارۆچكه‌ی یوكسێكۆڤای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری به‌رده‌وامه و گوندپارێزانی ناوچه‌كه‌ش پشتگیریی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی کە له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وە به میدیاكان گه‌یشتووه، روونكردنه‌وه‌ی گوندپارێزانی ناوچه‌كه له‌خۆده‌گرێت.
گوندپارێزێك كه ماوه‌ی 21 ساڵه له سه‌ربازگه سنوورییه‌كانی یوكسێكۆڤا ده‌ستبه‌كاره، رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازاندا ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێده‌هێنێت و ده‌ڵێت، "شان به‌شانی یه‌كترین و پێكه‌وه چا ده‌خۆینه‌وه و نان ده‌خۆین، پێكه‌وه‌ین".
گوندپارێزهكه جه‌ختده‌كاته‌وه كه له كورتترن ماوه‌دا كۆتایی به په‌كه‌كه ده‌هێنرێت و ده‌ڵێت، "تیرۆر له ریشه دهردەهێنین".
گوندپارێزێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی ناوچه‌كه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه و ده‌ڵێت، "هه‌موو گه‌ل په‌رێشان بوو، كۆچ ده‌كرێت. له گونده‌كه‌ی ئێمه‌ش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام درا. له‌وانه‌یه له گونده‌كه‌مان خواردن و خواردنه‌وه نه‌مابێت. هاتینه ئێره و له‌گه‌ڵ پۆلیس و سه‌رباز ده‌ژین و ئه‌ركه‌كه‌مان به‌جێده‌هێنین".
- "پێكدادانم ناوێت، ئارامیم ده‌وێت"
یه‌كێكی دیکە له گوندپارێزان كه له‌ساڵی 1985ه‌وه گوندپارێزه، خۆشحاڵیی خۆی به كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌و گوندپارێزه ده‌ڵێت، "پێكه‌وه شان به‌شانی یه‌كتر ئێشكدهگرین، وه‌كو برا. من برا گه‌وره‌ی ئه‌وم، ته‌مه‌نم 60 ساڵه، ئه‌و ته‌مه‌نی 45 بۆ 50 ساڵه. پێكه‌وه شه‌و تا به‌یانی ئێشكدهگرین، چونكه من ناچارم. ئه‌م چه‌كه‌م هه‌ڵگرتووه، ئه‌م چه‌كه شه‌ره‌ف و نامووسی منه. هاتووم چونكه ئه‌م ئه‌ركه‌م خۆشده‌وێت. پێكدادانم ناوێت، ئارامیم ده‌وێت".