Duygu Yener
15 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
ئەنقەرە
لەشارۆچکەی یوکسەکۆڤای سەربە پارێزگای هەکاری حەوت چەکداری پەکەکە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە کە یەکێکیان بەناو ''لێپرسراوی گەڕەکی گونگۆر'' بووە و جێگەی متمانەی جەمیل بایک بووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە دەستکەوتوون، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای سەربە پارێزگای هەکاری بەردەوامە.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا شەوی رابردوو لەناوچەی کوروکۆی شارۆچکەکە، حەوت چەکداری پەکەکە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە کە یەکێکیان بەناو ''لێپرسراوی گەڕەکی گونگۆر'' بووە و جێگەی متمانەی جەمیل بایک بووە.