Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی پێکدادانێک لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای هەکاری، حەوت تیرۆرست کوژران.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، لە ناوچەی کێریتەپەی نزیک سنووری هەکاری پێکدادانێکی توند لەنێوان کەتیبەی دووەمی کۆماندۆی سەربە سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە روویداوە.
لە پێکدادانەکەدا حەوت چەکداری پەکەکە کوژران. بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لە پارێزگای هەکاری کوژراون بۆ ٤٠٠ چەکدار بەربوویەوە.