بانگەشەی ئەوە دەکرێت بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بابل بۆردومان کراوە
- میدیاکانی عێراق: "بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆردومان کرا".
Arbil
ھەولێر ــ AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆردومان کرا.
میدیاکانی عێراق لە ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنییان گواستووەتەوە کە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل، بە ئاراستەکردنی دوو مووشەک لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆردومان کراوە.
ھاوکات دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بنکەی کالسو لە ناحیەی مەشروع باکووری پارێزگای بابل ڕووی داوە.
ڕاشیگەیاندووە کە تەقینەوەکە، زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە کە تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە، گەیشتووەتە بنکەکە.