Haydar Karaalp,Abdullah Abdulmanaf Shukur
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە دوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، قاسم سولەیمانی لە ھێرشێکی سوپای ئاسمانی سوپای ئەمریکادا، فەرمانی بە سوپای مەھدی و کەتیبەی یوم ئەلموعود کرد کە "ئامادەی پارێزگاریکردنی عێراق بن".
سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەھۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی سەرەخۆشی ئاراستەی ئێران کرد.
موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "بەھۆی شەھیدبوونی موجاھید قاسم سولەیمانی و یاوەرانی، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرجەم مەرجەعە ئاینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و حکوومەتەکەی و گەلەکەی دەکەم. بە ئامانجگرتنی (سولەیمانی)، بە ئامانجگرتنی گیانی جیھاد، ئۆپۆزسیۆن و شۆڕش-ە. بەڵام ئەم دۆخە پێداگری و بەرەنگاربوونەوەی ئێمە ناوەستێنێ".
سەدر جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق و ناوچەکە لە مەترسییەکان بەدوور بگیرێن و بانگھێشتی عێراقییەکانیشی کرد کە ھێمن و بە عەقلمەندی مامەڵە بکەن.
- بانگێشتی "ئامادەبە بۆ بەرگری" ئاراستەی سوپای مەھدی کرا
رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە دوای کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، قاسم سولەیمانی لە ھێرشێکی سوپای ئاسمانی سوپای ئەمریکادا، داوای لە سوپای مەھدی و کەتیبەی یوم ئەلموعود-ی ژێر کۆنترۆڵی خۆی کرد کە لە ئامادەباشی دابن.
بەیانی ئەمڕۆ ھەینی ھەریەک لە فەرماندەی ھێزەکانی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس بە ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژراون.