03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا – AA
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند كوشتنی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه "پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراق"ه.
نوێنه‌ری سیستانی له كه‌ربه‌لا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی دوای نوێژی هه‌ینی گوتاری سیاسیی سیستانی خوێنده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا باسی كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس كراوه و تیادا هاتووه: "ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر قاره‌مانانی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعشدا (سوله‌یمانی و موهه‌ندیس) له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هێرشێكی قێزه‌ونه و پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراقه".
سیستانی داوای له خه‌ڵك كردووه وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن و نه‌رمی بنوێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان لە فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژراون.
لای خۆیه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی سوله‌یمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا پشتڕاست كرده‌وه.