Abdulhameed Husseın Karam
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
لەدوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەکان ئایەتوڵڵا سیستانی ، سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پەیامێکی بۆ خانەوادەی سیستانی نارد.
بە پێی ھەوالێکی ماڵپەری مەسعود بارزانی لەدوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەکان ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پەیامێکی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد.
لەو پەیامەدا مەسعود بارزانی ھەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن ھیوای شیفا و چاکبوونەوەی خێرای سەماحەتی سەید سیستانیی خواست.