Heman Hussein Yaseen
21 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
ههولێر - AA
بڕیاره ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی لەسەر چەند تەوەرێک کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت، بریتیین لە خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان، ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و رەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەیاسای بوودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی داھات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتھێنان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.