Zana Natık Kerem
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵال رایگەیاند كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2020ی پەسەند كردووە.
ئەحمەد موللا تەڵال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پێناو رێكخستنی داهات و خەرجییەكان، پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2020ی پەسەند كردووە".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵال راشیگەیاندووە "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2020ی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە".
پێشتر نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو كە سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە تایبەت بە تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2020.