Hawkar Yaseen
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار تووشبووی تێپەڕاند.
راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 754 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆکە بە 247 تووشبووی نوێ و لە هەولێر 216 تووشبوو و لە دەڤەری راپەڕین 127 تووشبوو و لە سلێمانی 99 و لە گەرمیان 27 کەس و لە پارێزگای هەڵەبجە-ش 38 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 646 تووشبووی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆکە بە 308 کەس و لە هەولێر 204 کەس و لە سلێمانی 41 کەس و لە راپەڕین 35 و لە گەرمیان 33 و لە هەڵەبجەش 25 تووشبووی کۆرۆرنا چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 24 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە 12 کەس و سێ کەس لە هەولێر و هەشت کەس لە دهۆک یەک کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا، 387 هەزار و 240 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و 37 هەزار و 310 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا 23 هەزار و 746 کەسیان چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 200 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان هەزار و 364 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.