16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستییان كردۆته‌وه به ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كه دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران هه‌ڵپه‌سێردرابوون.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، رایگه‌یاندووه هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له دژی داعش ده‌ستییان كردووه‌ته‌وه به ژماره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌ڵام به به‌راورد به پێشوو ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌متره.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تاوتوێی ورده‌كاری ده‌ستكردنه‌وه به مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه له‌م نزیكانه مه‌شق و راهێنانه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه.