عێراق

بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات

- بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد لە سلێمانی و لەلایەن سەرۆکی زانکۆکە، پرۆفیسۆر دکتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید پێشوازی لێکرا.

Rewa Mahmood Hasan  | 16.01.2020 - نوێکردنەوە : 18.01.2020
بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەکات

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وەک نزیکبوونەوە لە ناوەندە ئەکادیمییەکان بۆ گواستنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی زانکۆکان، بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، خەیروڵڵا ساروهان بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی ئاژانسی ئانادۆڵو، رەوا حاجی سەردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆکە، پرۆفیسۆر دکتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید پێشوازی لێکرا.

سەرەتا خەیروڵڵا ساروهان ئاماژەی بەوەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی سەروو، کرمانجی خواروو وەشانی خۆی دەکات و گوتی: ''ئاژانس بە ١٢ زمانی جیاواز کە لەنێویاندا هەردوو شێوەزاری کوردی (کرمانجی سەروو، کرمانجی خواروو) هەیە، وەشانی خۆی دەکات، بەوچەشنەش هاووڵاتییانی کورد لە تورکیا و کوردەکانی دەرەوەی تورکیاش دەتوانن بە زمانی دایک هەواڵەکان بخوێننەوە".

بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، خەیروڵڵا ساروهان گوتیشی: "سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵین بۆ میدیای کوردستان، ئێمە هەواڵی جیهان بە کوردستان دەگەیەنین و بەپێچەوانەشەوە هەواڵی ئێرەش بۆ جیهان دەگوازینەوە''.

خەیروڵڵا ساروهان لە بەشێکی تری گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵوە و گوتی: ''ئاژانسی ئانادۆڵو سەد ساڵە لەم جوگرافیایەدا دەنگی خۆی دەگەیەنێت بە جیهان، ئینشائەڵڵا بەردەوام دەبین لە گواستنەوەی دەنگی ستەملێکراوان و مەزڵومەکانی ئەم جوگرافیایە بە جیهان".

سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، پرۆفیسۆر دکتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید وێڕای بەخێرهێنانی ئەو بەرپرسانەی ئاژانسی ئانادۆڵو، هاوکات دەستخۆشی لێکردن بۆ گواستنەوەی هەواڵی ناوچەکە و گەیاندنی دەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان بە جیهان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن