Heman Hussein Yaseen
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌رک و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات و وه‌ک هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سهقامگيریى ده‌بێت، بۆ هه‌موو هاوكارييهكيش ئاماده‌يه له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا.
نێچيرڤان بارزانى بەبۆنەی سالی نوێی زايينى له پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خانه‌واده‌ى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کان، ته‌واوى گه‌لى كوردستان، عێراق و جيهان کرد و هیوای خواست ساڵی تازە ساڵى بهديهاتنى هيواكان و سه‌ركه‌وتن، بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕ، ئاڵۆزى، په‌تا و ناوخۆشييهكان بێت، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان، ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت و رایگەیاندووە "با له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى تازه‌دا، يهكڕيزى، تهبايى، پێكهوهيى، يهكترقبووڵكردن و هاريكاريى هاوبه‌ش، بكه‌ينه لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى په‌يوه‌نديى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان. پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ پاراستن و مسۆگه‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان و فيدراڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور".
نێچیرڤان بارزانی دووپاتى کردووەتەوە كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌رک و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات و وه‌ک هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سهقامگيریى ده‌بێت و راشیگەیاندووە "هەرێمی کوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييهک ئاماده‌يه له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، بۆ به‌ديهێنانى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى له عێراق، به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات پارێزراو بن".
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، "له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و دۆستان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزلهيهكگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌ده‌ين. له هاريكاريى هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و نه‌هێشتنى تيرۆریستان. پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "كار ده‌كه‌ين بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان، بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى زياترى فره‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، لێبورده‌يى، پاراستنى ديموكراسى، مافه‌کانی مرۆڤ، یه‌کسانی و ئازادييهكان. به ئومێد و گهشبينييهوه له ساڵى نوێ و داهاتوو دهڕوانين. هيواى تهندروستييهكى باش، سه‌ركه‌وتن، شادى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم".