Heman Hussein Yaseen
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
هەولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند کە بەبۆنەی جەژنی قوربان، رۆژی ھەینی ٣١ تەموزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشەممە چواری ئاب بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی چوارشەممە، دەوام دەست پێ دەکاتەوە.
جووتیار عادل بەناوی حکوومەتی هەرێمەوە داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە لە رۆژانی جەژندا لە پێناو پاراستنی تەندروستیی ھەموواندا، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بن.