"پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن"
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم: "پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن".

Dahuk
دھۆک - AA
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان-عێراق، ئیبراھیم عەبدولمەجید ڕایگەیاند: "بەمەبەستی پێشوازییکردنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئامادەکاری تەواویان بۆ کراوە".
ئیبراھیم عەبدولمەجید گوتیشی: "ئامادەکارییەکان لەسەر دوو ئاستی حکوومى و ئاستی تایبەت كراون و ئێمە پێشبینی دەکەین لە رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمى کوردستان بکەن".
ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان سەدان ھەزار گەشتیار بەتایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە ھەرێم دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەتیش ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.