Sangar Hamad Azeez
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
یانەی چێلسی ئینگلیزی رایگەیاند کە بۆندی ناوەڕاستکاری یانەکەیان و یاریزانی فەڕەنسی نگۆلۆ کانتی درێژکردووەتەوە تا هاوینی ٢٠٢٣.
یانەی چێلسی لەندەنی لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند کە بە مووچەیەکی بەرزتر بۆندی نگۆلۆ کانتی تەمەن ٢٧ ساڵ کە لە ٢٠٢١ کۆتایی دەهات تا هاوینی ٢٠٢٣ درێژکردووەتەوە.
کانتی لە ساڵی ٢٠١٦ بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە و بەبڕی ٣٥،٨ ملیۆن یۆڕۆ لە یانەی لیستەر سیتییەوە رووی لە یانەی چێلسی ئینگلیزی کرد.
ئەو یاریزانە فەڕەنسییە ١٠٥ یاری لەگەڵ چێلسی ئەنجامداوە و چوار گۆڵیشی تۆمارکردووە.
بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە یانە زلهێزەکانی ئەورووپا چاویان بڕیبووە تواناکانی کانتی، یانەی چێلسی بۆندی ناوبراوی درێژکردەوە.