Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٣ی پرێمیەر لیگدا، لە دێربی لەندەندا تۆتنهام لەنێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-١ لە چێڵسی بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا، تۆتنهام لە رێگەی دوو گۆڵی هەریەک لە دێلێ ئالی لە خولەکی هەشت و هاری کەین لە خولەکی ١٦دا، توانی بەدوو گۆڵی بێ وەڵام پێشکەوێت.
لە خولەکی ٥٤ی یارییەکەدا، هیونگ مین سۆن توانی گۆڵەکانی یانەی خاوەن ماڵ بکاتە سێ گۆڵ. لەبەرامبەردا چێڵسی توانی تەنها گۆڵێک لە خولەکی ٨٥دا لە رێگەی ئۆلیڤەر جیرۆوە تۆماربکات.
بەوشێوەیەش ئەنجامی یارییەکە بووە ٣-١.
چێڵسی کە لە پێنج گەورەترین خولەکەی ئەورووپادا تاکە یانە بوو کە تووشی شکست نەهاتبوو، لەسەر دەستی تۆتنهام ئەو نازناوەی لەدەستدا.
تۆتنهام بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ ٣٠ خاڵ بەرزکردەوە و چووە پلەی سێیەم، چێڵسی بە ٢٨ خاڵەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزی.