Sangar Hamad Azeez
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
یانهى چێڵسى بۆ جارى شهشهم له مێژوویدا بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
یانەی چێڵسی بە بردنەوەی لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆڵ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە هەفتەی ٣٦دا توانی بە کۆکردنەوەی ٨٧ خاڵ لەم وەرزەدا ببێتە پاڵەوانی خولی پرێمەرلیگ-ی ئینگلیزی.
یانەی بلوز کە لەم وەرزەدا بە سەرکردایەتی راهێنەر کۆنتی ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد. بەر لە تەواوبوونی خولەکە بە ٢ یاری توانی ببێتە پاڵەوان.
چێلسی بە بەدەست هێنانی ئەم نازناوە بۆ شەشەم جار لە مێژووی یانەکە توانی خولی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت ئەمیش کە لەساڵانی '١٩٥٤- ١٩٥٥، ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٥-٢٠٠٦ ، ٢٠٠٩-٢٠١٠ و ٢٠١٤-٢٠١٥
جیا لەمەش کۆنتی توانی بۆ پێنجەم جار لەگەڵ یانەی جیا جیا نازناو بەدەست بهێنێت ئەمیش لەگەڵ یانەکانی باری و یوڤێنتوسی ئیتاڵی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی.