ئیستانبوڵ - AA
لە ھەفتەی سێیەمی پرێمەرلیگدا یانەی لیڤەرپول بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر یانەی برایتۆن سەرکەوت.
یانەی لیڤەرپول لە یاریگای Anfield Road رووبەڕووی یانەی برایتۆن بووەوە و بە گۆڵێکی یاریزانی بەرگەز میسری، محەمەد سەڵاح لە خولەکی ٢٣ دا بە ئەنجامی ١-٠ پێشکەوت.
ئەمەش لە سێ ھەفتەی یەکەمی خولی پرێمەلیگدا دەبێتە ٣یەمین سەرکەوتنی لیڤەرپول و ئێستاش ئەو یانەیە بە بەدەستھێنانی نۆ خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دایە.