Sangar Hamad Azeez
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لۆریس کاریۆس، بە شێوەی خواستن رووی لە یانەی بەشیکتاشی تورکی کرد.
کاریۆسی تەمەن ٢٥ ساڵ دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بە فەرمی بە دەزگاکانی راگەیاندن ناسێندرا.
دوێنێ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رایگەیاند کە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی دوو وەرز گۆڵپارێزی یانەکەیان لۆریس کاریۆس پەیوەندی بە یانەی بەشیکتاشی تورکییەوە دەکات.