Ramal Mahmood
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
- ناوی ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی "پێشبڕکێی وێنەی فۆتۆگرافی ئاواردس ئیستانبوڵ" بۆ ساڵی ٢٠١٧ کە بۆ سێهەم جارە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجام دەدرێت، بڵاوکرایەوە.
- بەشداریکردن لە "پێشبڕکێی وێنەی فۆتۆگرافی ئاواردس ئیستانبوڵ ساڵی ٢٠١٧" لە یەکی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تاکو ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ناوی ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی "پێشبڕکێی وێنەی فۆتۆگرافی ئاواردس ئیستانبوڵ" ساڵی ٢٠١٧ کە بۆ سێهەم جارە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجام دەدرێت، بڵاوکرایەوە.
لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە متمانەترین شارەزایانی وێنەی فۆتۆگرافی پێک دێت.
هەریەک لە بەڕێوەبەری بنکەی فۆتۆگرافی شانگای و هەڵگری خەڵاتی پولیزتەری فۆتۆگرافی لیو هیونگ شوینگ، راوێژکاری میدیای بینراو و فۆتۆگرافی جۆرجیس دی کیرلی، بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی وێنەی فۆتۆگرافی AFP میشێل سکۆتو، بەڕێوەبەری پەخشی هەواڵی بینراوی ئاژانسی ئانادۆڵو ئەحمەد سەل و بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو فرات یورداکوڵ، خراونەتە لیژنەی هەڵسەنگاندن لەپاڵ ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دوو ساڵی رابردوو.
هەروەها فۆتۆگرافەری ئاژانسی نوور یوری کۆزیرەڤ، بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک ساراهـ لین، فۆتۆگرافەری وەرزشی و هەڵگری خەڵاتی Getty Images کامیرۆن سپێنسەر، پسپۆڕی ناوداری بواری مەڵتیمیدیا لیزا فاکتۆر بۆ یەکەمجار دەبنە ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی "پێشبڕکێی وێنەی فۆتۆگرافی ئاواردس ئیستانبوڵ ساڵی ٢٠١٧".
- ئەندامانی نوێی لیژنەی هەڵسەنگاندن
ساراهـ لین دوای ئەوەی ماوەی ٢٠ ساڵ کاری وێنەگرتنی فۆتۆگرافی کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک دەستبەکاربوو. ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی Pictures of the Year International The W. Eugene Smith Grants, the Getty Images Editorial GrantsThe World Press Joop Swartsبووە.
فۆتۆگرافەر، یوری کۆزیرەڤ دوای ٢٠ ساڵ بەردەوامیدان بە کارەکەی، لە زۆر شوێنی وەک چیچان، میسر، بەحرەین، لیبیا و یەمەن، بۆ گۆڤاری تایم کاری کردووە. هەڵگری چەندین خەڵاتی بواری فۆتۆگرافەری وەک خەڵاتی World Pressـە.
ئامادەکاری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لیزا فاکتۆریش لە ساڵی ٢٠١٤ ئەندام بووە لە لیژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی World Press، فاکتۆر هەڵگری خەڵاتی "Howard Chapnich"یشە.
فۆتۆگرافەری وەرزشی کامیرۆن سپێنسەر کە هەڵگری خەڵاتی Getty Images نەمساییە، لەساڵی ٢٠٠٤ەوە لەبواری فۆتۆگرافی وەرزشی کار دەکات و لەو بوارەدا هەڵگری چەند خەڵاتێکی گرنگە.
- زیادکردنی بەشەکانی پێشبڕکێ و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ خەڵاتەکان
بەشداریکردن لە "پێشبڕکێی وێنەی فۆتۆگرافی ئاواردس ئیستانبوڵ ساڵی ٢٠١٧" لە یەکی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تاکو ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ئەنجامی پێشبڕکێکەش لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو دوای کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن رادەگەیەنرێت. ئەو خەڵاتانەی ئەمساڵ لەسەر ئاستی پلەبەندییەکان دەدرێن بە گشتیی بە ١٣٣ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
بە سپۆنسەری کۆمپانیای فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی تورکیا و ئاژانسی هاوکاری و هەماهەنگی تورکیا (تیکا) و سندوقی ناساندنی سەرۆکایەتی وەزیران، پۆلینبەندی بەشەکان لە چوار بەشەوە بۆ هەشت بەش زیاد کرا.
ناوتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکە لە سەر ماڵپەڕی www.istanbulphotoawards.com ئەنجام دەدرێت. براوەکانی پێشبڕکێکە لە ناوچە و شوێنە گرنگەکانی جیهان پێشەنگایان بۆ دەکرێتەوە.