Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، بەرگریکاری فەڕەنسی و یانەی ئەتلەتیک بلباوی گواستەوە ریزەکانی.
بە گوێڕەی روونکردنەوەیەکی یانەکە، لاپۆرتای تەمەن ٢٣ ساڵ بە بڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزی سیتیزن کردووە بەمەش بووە دووەم گرانبەهاترین یاریزانی بەرگریکار لە مێژووی تۆپی پێ، دوای ڤان دایک کە بەبڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ رووی لە ریزی یانەی لیڤەرپوول کرد.
مانچێستهر سیتی له ماوهی دوو وهرزی رابردوودا، چەند بەرگریکارێکی به نرخی بەرز گواستووهتهوه ریزهكانی، لهوانه جۆن ستۆنز، بێنیامین مێندی، كایڵ وۆكهر و دانیلۆ.