Emre Doğan,Ercan Çakar,Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە ٣٩هەمین ماراسۆنی ڤۆدافۆنی ئیستانبوڵدا لە ئاستی کوڕاندا، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی بە رەگەز کینی بە ناوی ئەبراهام کیپرۆتیچ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و لە ئاستی ئافرەتانیشدا، وەزشوانی کینی، روس چێپنگێتیچی کینی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
ماراسۆنهكه كه نزیكهی ٢٥٠ مەتر له دوای پردی شههیدانی ١٥ی تهمووزهوه دهستی پێكرد و له مهیدانی سوڵتان ئهحمهد كۆتایی پێ هات و مهوداكهی ٤٢ كیلۆمەتر ١٩٥ مهتر بوو، تیایدا ئەبراهام کیپرۆتیچ بە دوو کاتژمێر و ١١ خولەک و ٢٢ چرکە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
هاوکات هاووڵاتی کینی لە ئاستی کوڕان بە ناوی جاکۆب کەنداگۆر بە دوو کاتژمێر و ١١ خولەک و ٢٧ چرکە پلەی دووەم و هاووڵاتی ئەسیۆپی بازو رۆکو بە دوو کاتژمێر و ١١ خولەک و ٣٩ چرکە توانی پلەی سێیەم بە دەست بهێنێت.
هاوکات لەسەر ئاستی ژنان، روس چێپنگێتیچی کینی بە دوو کاتژمێر و ٢٢ خولەک و ٣٦ چرکە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
ژنە کینی جەپکەشۆ بە دوو کاتژمێر و ٢٢ خولەک و ٤٠ چرکە دووەم و ژنە ئەسیوپی بە ناوی لەتەبرهان هایلای بە دوو کاتژمێر و ٢٥ خولەک و ١٤ چرکە پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.