Bilgin S. Şaşmaz
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
شیكاگۆ- AA
"فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان" كه له هیندستان به "فێستیڤاڵی هۆڵی" ناسراوه له شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا سازكرا.
به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه كه له كولتووری هیندیدا نیشانه‌ی هاتنی به‌هاره، رێوره‌سمێك له په‌رستگای شیكاگۆ هیندو ناوچه‌ی لێمۆنتی شاره‌كه سازكرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هیندییه‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له شاره‌كه كردبوو، به‌شدارییان كرد و فێستیڤاڵه‌كه به لێدانی سروودی نهتهوهیهكیی هیندستان ده‌ستیپێكرد.
هه‌زاران كه‌س كه ده‌موچاویان به‌و ره‌نگانه‌ی نیشانه‌ی به‌هارن نه‌خشاندبوو، به یاوه‌ریی موزیكی هیندیی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر سه‌مایان كرد و كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ربرد.
میدیاكارانیش كه به مه‌به‌ستی رووماڵكردنی فێستیڤاڵه‌كه هاتبوون، بێ به‌ش نه‌بوون له ره‌نگكردنیان له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه.