Bilgin S. Şaşmaz
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
شیكاگۆ - AA
له‌خۆپیشاندانێكدا له شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا كه به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجه‌كان به‌لای توندوتیژیی پۆلیسدا به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران داوای بایكۆتیان ده‌كرد و له‌به‌رده‌م براندە به‌ناوبانگه‌كان پشتێنەیەکی مرۆییان دروستكرد و رێگه‌یان له هاتۆچۆی بازاڕه‌كان گرت.
رۆژی هەینی رەش كه زۆرترین بازاڕكردن ئه‌نجامده‌درێت، له شیكاگۆ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز تێپه‌ڕی.
ئه‌و گرووپانه‌ی ده‌یانویست سه‌رنجه‌كان به‌لای توندوتیژیی پۆلیسدا رابكێشن، بانگه‌وازیان له هاووڵاتیان ده‌كرد له هەینی رەشدا بازاڕكرن بایكۆت بكه‌ن.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی وه‌ك "ژیانی ره‌شپێست و موسڵمانانیش گرنگه"، "نه‌خێر بۆ تره‌مپ" و چه‌ندینی دیكه‌یان به‌رزكرده‌وه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی میشیگن رێگه‌یان له خه‌ڵكی گرت بچنه نێو بازاڕه‌كانه‌وه.
سه‌دان پۆلیس هه‌وڵی رێگریكردنی له خۆپیشانده‌رانی ده‌دا و سه‌ره‌نجام به‌بێ رووداوی نه‌خوازراو خۆپیشاندانه‌كه كۆتاییهات.
له خۆپیشاندانه‌كانی هەینی رەشی ساڵی رابردوودا، پۆلیس ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ری ده‌ستگیر كرد.