Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
لەمیانی یارییەکانی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا-2017دا کە لە وڵاتی گابۆن بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی کامیرون بەلێدانی یەکلاکەرەوە و بەئەنجامی 5-4 لە هەڵبژاردەی سەنیگالی بردەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە یاریی نیوەی کۆتایی.
هەریەک لە کامیرون دووەمی گرووپی ئەی و سەنیگالی پێشەنگی گرووپی بی لە یارییەکی چارەکی کۆتاییدا لە شاری فرانسڤیلی گابۆن بەیەک گەیشتن.
کاتی ئاسایی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات، دوای تەواوبوونی کاتی زیادکراویش بەهەمان ئەنجام، بۆ ئەوەی ئەو هەڵبژاردەیە دیاریی بکرێت کە دەگاتە نیوەی کۆتایی، پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.
هەڵبژاردەی کامیرون بەئەنجامی 5-4 لێدانە یەکلاکەرەوەکانی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا و بەوشێوەیەش بۆ یاری نیوەی کۆتایی سەرکەوت.
کامیرون تا ئێستا 4 جار جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستهێناوە و لە یاریی نیوەی کۆتاییدا بەرەوڕووی براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکرات و غانا دەبێتەوە.