Özcan Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "هەرگیز نابێت بە هیچ هۆکارێک چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا بۆ موسوڵمانان سنووردار بکرێت. چاوەڕێ دەکەین چی زووە ئیدارەی ئیسرائیل هەستیاری جیهانی ئیسلامی لەبەرچاو بگرێت و لەو هەڵەیە پاشگەز ببێتەوە".
یڵدرم له پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگەیاندووە کە تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوبه‌شه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و نوسیویه‌تی: "تیرۆر ئایین، زمان و نه‌ژادی نییه. جارێكی دیكه به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌م".
یڵدرم باسی له پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل كرد له مزگه‌وتی ئه‌قسا و گوتی: "هەرگیز نابێت بە هیچ هۆکارێک چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا بۆ موسوڵمانان سنووردار بکرێت. چاوەڕێ دەکەین چی زووە ئیدارەی ئیسرائیل هەستیاری جیهانی ئیسلامی لەبەرچاو بگرێت و لەو هەڵەیە پاشگەز ببێتەوە".
یڵدرم هه‌روه‌ها باسی له چالاكییه‌كانی دژ بە په‌رستگای جوولهکەكانیش كرد و گوتی: "هاووڵاتییانی جوولەکە كه سه‌دان ساڵه پێكه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ژین له گرنگترین پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تین. ئێمه میراتگری شارستانییهتێكین بێ گوێدانه ئایین، مه‌زهه‌ب، زمان و نه‌ژاد، جیاوازییه‌كانمان به ده‌وڵه‌مه‌ندی زانیوه. له‌به‌رئه‌وه هێرشكردنه سه‌ر په‌رستگای هاووڵاتییانی جوولەکە به كارێكی دروست نازانین و بانگه‌واز له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین خوێنساردانه مامه‌ڵه بكه‌ن".