سياسەت

"ھێزە کشاوەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ماوەی ٤ ھەفتەدا عێراق بەجێدەھێڵن"

وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەو ھێزانەی ئەمریکا کە لە سووریا کشاونەتەوە، لە ماوەی ٤ ھەفتەدا عێراق بەجێدەھێڵن.

Arif Yusuf, Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 23.10.2019 - نوێکردنەوە : 24.10.2019
"ھێزە کشاوەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ماوەی ٤ ھەفتەدا عێراق بەجێدەھێڵن"

Iraq
بەغدا ـ AA

وەزیری بەرگری عێراق، نەجاح شەمەری ئەمڕۆ چوارشەممە دوای دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، مارک ئێسپەر و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، ئەو ھێزانەی ئەمریکا بەھۆی نەبوونی رێکەوتنێک لەنێوان واشنتۆن و دیمەشق، لە سووریاوە کشانەوە بۆ عێراق.

شەمەری گوتی:" ئەو ھێزانە کە ژمارەیان ١٥٠ سەربازە، لە ماوەی ٤ ھەفتەدا لە عێراق دەکشێنەوە و روو لە بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت یان قەتەر دەکەن".

وەزیری بەرگری ئەمریکا، مارک ئێسپەر ئەمڕۆ بەسەردانێکی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی عێراقی، لەو کۆبوونەوەیەدا ئێسپەر بە عەبدولمەھدی راگەیاندووە کە ھەر لێدوانێکی رۆژنامەوانی لەبارەی مانەوەی ئەو ھێزانەی ئەمریکا لە عێراق، دوورە لە راستییەوە.

ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لە پابەندبوونی تەواوی واشنتۆن بە پشتیوانی عێراق و رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانیی و خوازیاری بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، عەبدولمەھدی بە ئێسپەڕی راگەیاندووە کە ئەو ھێزانە رێگای مانەوەیان لە عێراق پێنادرێت.

پێش چەند رۆژێک و لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، ھێزێکی سوپای ئەمریکا لە سووریاوە بەرەو عێراق کشانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın