Yıldız Nevin Gündoğmuş,Rewa Mahmut Hasan
20 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ئاک پارتیدا، یاریدەدەری سەرۆکی ئاک پارتی، فاتیح شاهین کرا بە سکرتێری گشتی پارتەکە.
گوتەبێژی ئاک پارتی، ماهیر ئونال لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ٦٥ هەمین کابینەی حکوومەتی تورکیادا، دوای ئەوەی پۆستی سکرتێری گشتی ئاک پارتی چۆڵ بوو، یاریدەدەری سەرۆکی ئاک پارتی، فاتیح شاهین لەشوێنی عەبدوڵحەمید گول کرا بە سکرتێری گشتی ئاک پارتی.
ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە لەچوارچێوەی گۆرانکارییەکانی کابینەی حکوومەتی تورکیادا، عەبدوڵحەمید گول کرا بە وەزیری داد و شوێنەکەی چۆڵ بوو.